وەزیری خوێندنی باڵا لەبارەی پێدانی نمرەو ئاسانکاری بۆ قوتابیان چی دەڵێت؟

55 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – ھەولێر

 

وەزیری خوێندنی باڵا ڕایگەیاند: کێشەکانی خوێندکاران تا ئەوکاتە چارەسەر دەکەین کە کاریگەری نەکاتە سەر کواڵیتی.

پاش ئەوەی ژمارەیەک لەقوتابیانی زانکۆ لەشارە جیاوازەکان خۆپیشاندانیان کردو داوای پێدانی نمرەی ھاوکاری و زیادکردنی وانەی پەڕێنەوەیان کرد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: وەزارەتەکەمان دۆخی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی ھەرێمەکەمانی ڕەچاوکردوە، بەڵام نابێ لە بارودۆخی ناھەمواردا پڕۆسەی خوێندن بەئاست و بەھاکانیەوە دابەزێنین، بۆیە کێشەکانی خوێندکاران تا ئەوکاتە چارەسەر دەکەین کە کاریگەری نەکاتە سەر کواڵیتی.

بەپێی سایتی وەزارەت، د.یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاندووە: وەزارەتەکەمان بەھۆی ئەوەی مامەڵە لەگەڵ توێژێکی کاریگەری کۆمەڵگە دەکات، بۆیە ئەوان بە کوڕ و کچی خۆمان دەزانین و، ئەوەی بۆمان بکرێ ھەوڵ دەدەین کێشەکانیان چارەسەر بکەین، بەڵام بەشێوەیەک کاریگەری نەکاتە سەر کواڵیتی خوێندن.

وتیشی: دابەزاندنی ئاستی خوێندن لە زانکۆکان لەگەڵ ئەوەی زیانێکی کوشندە بەمیللەتەکەمان دەگەێنێ، لەھەمان کاتدا دڵی دوژمنانی گەلەکەشمان خۆش دەکات و ھێندەی دیکە لە گەیشتن بەئامانجە نیشتیمانی و نەتەوەیەکانمان دورمان دەخاتەوە، بەوەش میللەتەکەمان بەرەو قۆناخێکی ھەڵدێر دەبات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *