بەبڕی ٤٠٠٠ دۆلار كه‌لوپه‌ل دزی لە قوتابيانی ئەم بەشەناوخۆییە کرا

230 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – دھۆک

قوتابییەکی بەشەناوخۆیی لەزانکۆی پۆلیـتەکنیکی دھۆک ئاشکرای دەکات، بەبڕی ٤٠٠٠ دۆلار دزییان لێ کراوە.
ھاوکار جەزا لەھەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک بڵاوی کردووەتەوە:

بەداخەوە….
ئەمرۆ پاش گەرانەوەمان لەدەوامی زانکۆ، بۆ بەشەناوخۆیی . بۆمان دەرکەوت ھەندێک کەلوەلمان نەماوە: ئەوانیش
پێنج کۆمپیوتەری لاپتۆپ، یەک گیتار، یەک مۆبایل، تاقمی نیکمایک، دوو کامێرا، دوو ستاند
هاوكار جه‌زا هه‌روه‌ها نوسيويه‌تى: ئەوەی جێگەی تێبینییە، قوتابی داخلی بۆ خۆی پێویستی بەگەلێک شت ھەیە، کەچی ئەوەندەی تر بارگرانیمان بۆ زیاد کرا وئەوەشی ھەبوو برا، کۆی گشتی ئەو شتانەی کە براون بە زیاتر لە ٤٠٠٠ $ ئەخەملێنرێت.

به‌پێى به‌دواداچونێكى زانكۆكورد، هەر ئەمساڵ هەندێ شتی تری قوتابی بەشە ناوخۆییەکانی ناو دهۆک دزراون

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *