ئایا ڕۆژی یەکشەممە پشووە؟ وەزارەتی ئەوقاف وەڵام دەداتەوە

1,904 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – نەوا 

لەبارەی پشووی رۆژی یەکشەممەی داھاتوو لە فەرمانگەکانی حکومەتی ھەرێم، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی روونکردنەوە دەدات.

لای خۆیەوە نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ ٢٧ی مانگی سەفەری عەرەبییە، ئەگەر مانگی عەرەبی ٢٩ بێت ئەوا رۆژی یەکشەممە ١ی رەبیعی یەکەم و رۆی ٣٠ی تشرینی دووەم، دەکاتە ١٢ی رەبیعی یەکەم، بەڵام ئەگەر مانگی عەرەبی ٣٠ بێت ئەوا کاتەکە دەگۆڕێت.

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف وتیشی: تا رۆژی یەکشەممەی داھاتوو ناتوانین بڕیاربدەین لە سەرەتای مانگی رەبیعی یەکەم.

دەربارەی پشووی دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێم، نەبەز ئیسماعیل دەڵێت:ھیچ کات رۆژی یەکی رەبیعی یەکەم نەکراوە بە پشوو، تەنھا ١٢ی رەبیعی یەکەم کە دەکاتە رۆژی لەدایکبونی پێغەمبەر (د.خ)، دەکرێتە پشووی فەرمی لە دامودەزگاکانی ھەرێم.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *