لەدەربەندیخان دەستڕێژی گوللـە لە قوتابخانەیەک دەکرێت

55 هەموو خوێنراوەکان, 2 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – مەودا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧، لەگەڵ کردنەوەی دەوامی بەشێک لە قوتابخانەکانی دەربەندیخان، کەسێک دەستڕێژی گوللـە لە قوتابخانەیەک دەکات.

پۆلیسی دەربەندیخان رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، لەکاتی دەستپێکردنی دەوامی بەشێک لە قوتابخانەکان، کەسێکی درواسێی قوتابخانە دەستدرێژی گوللـەی لە قوتابخانەیەک کردووە.

لەبارەی ھۆکاری تەقەکرنەکەشەوە، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی دەربەندیخان رایگەیاندووە: بە بیانووی ئەوەی قوتابیانی قوتابخانەی زمکان دەنگیان بەرزبووە، یەکێک لە دراوسێکانی قوتابخانەکە، دەستڕێژی گوللـەی ئاراستەی ئەو قوتابخانەیە کردووە.

پۆلیسی دەربەندیخان ئاشکرایکردووە، تەقەکردنەکە زیانی گیانی نەبووە و بە فەرمانی دادوەر تەقەکەرەکە کە ناوی (ف.د)، تەمەن لەسەروو پەنجا ساڵ دەبێت دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *