ڕاپۆرتێکی تایبەت بە پەروەردە لەنێوان کوالێتی و بازرگانیدا بڵاودەکرێتەوە

43 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – سلێمانی

ڕاپۆرتی کۆتایی ئینستیتۆتی پەی و ئینستیتۆتی ڕیفۆڕم و ڕێکخراوی ئێن پی ئی نەرویجی ڕاگەیەندرا و بەڕێوەبەری پڕۆژەکەش دەڵێت، پاش چوار ساڵ وەزارەتی پەروەردە ڕێنمایی بۆ ڕێکخستنی یاسای ژمارە(١٤)ساڵی ٢٠١٢ دەرکردووە.

بابان جەعفەر بەڕێوەبەری پڕۆژەکە بە خەندان-ی ڕاگەیاندووە ، “لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا ھەریەک لە ئینستیتۆتی پەی و ڕیفۆڕم و ڕێکخراوی نەرویجی ئێن پی ئی، چەند سمیناو و وۆرکشۆپییان بۆ خوێندنی ناحکومی لەنێوان کوالێتی و بازرگانیدا ئەنجامداوە و لە ھۆکارە باش و خراپەکان-یان کۆڵیوەتەوە.”

وتیشی “لە پڕۆژەکەماندا پارێزگای سلێمانی-مان بە نموونە وەرگرتووە و لە سنوورەکەدا ٦٦ خوێندنگە و پەیمانگای ناحکومی ھەیە و لەو ناوەندانەشدا نزیکەی ١٢ ھەزار خوێندکار دەخوێنن کە ئەوەش ڕێژەیەکی زۆرە، بۆیە بە پێویستمان زانیوە لەبەر گرنگی پڕۆسەکە بە پڕۆژەیەک لێکۆڵینەوە لەو جۆرە خوێندنە بکەین و بزانین کوالێتی یان بازرگانی کامیان گرنگی زیاتریان پێدراوە”.

بەڕێوەبەری پڕۆژەکە باسی لەوەشکرد ، لەپاش چواساڵ لە یاسای دەرچوێنراوی پەرلەمانی کوردستان ی ژمارە (١٤)ی ساڵی (٢٠١٢) وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێنمایی بۆ خوێندنی ناحکومی دروستکردووە و ئەوەش کاریگەری خراپی لەسەر کوالێتی ھەبووەو ئامانجی خۆی نەپێکاوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە “لە پڕۆژەکەدا ھەوڵمانداوە دایک و باوکانی خوێندکار و مامۆستایان و بەڕێوەبەرانی پەروەردەی ناحکومی لەیەک نزیک بکەینەوە و بتوانین کە پرۆسەی خوێندنی ناحکومی بە ئامانجەکەی خۆی بگەیەنین”.

سەبارەت بە بڕیاری دایک و باوکانی خوێندکار کە بەچ پێوەرێک منداڵەکان-یان دەنێرنە بەر پڕۆسەی ناحکومی، بەڕێوەبەری پڕۆژەکە وتی، “ژینگە و کەشوھەوای خوێندنگە ناحکومییەکان لەزۆر ڕویەوە جیاوازترە لە خوێندنگە حکومییەکان ھەروەک چۆن چەند گرفت و کێشەیەک ھەیە و لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی پێکراوە.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *