بۆساڵی داھاتوو موچەی ئەم مامۆستایانە زیاد دەبێت

23 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – سلێمانی

سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ئاشکرای دەکات، چاوەڕواندەکرێت لەسەری ساڵی نوێوە کار بەرێنماییەکی وەزارەتی دارایی بکرێتەوە کە لەبەرژەوەندی مامۆستایانی زانکۆدا دەبێت.

د.ڕەزا حەسەن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بەوەکالەت لەلێدوانێکدا بۆSNN رایگەیاندووە: خوێندکارانی بەشە ئێوارانەکانی زانکۆی سلێمانی ھیچ مەترسییەکیان لەسەر نییە کە ئەمساڵیان بۆ ئەژمار نەکرێت و بەکەوتوو دابنرێن، جگەلەوەش ھەوڵدەدەین لەسەرەتای مانگی داھاتوودا ئەنجومەنی زانکۆ ئەو پرسە لە بەرژەوەندی مامۆستایان یەکلابکاتەوە.

روونیشکردەوە، چاوەڕواندەکرێت لەمانگی کانوونی دووەمی ساڵی داھاتوودا ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی کۆبوونەوە ئەنجام بدات و دوایین بڕیار بۆ جێبەجێکردنەوەی ڕێنمایی ژمارە ٧ی وەزارەتی دارایی دەخەینەوە بەردەم ئەنجومەنی زانکۆ، ئەگەر رێنماییەکەش پەسەندکرا کارکردن بە رێنمایی ژمارە ٨ رادەگیرێت کە بەھۆیەوە کرێی وانەبێژی مامۆستایان کەمکرابوە و دووبارە کار بەرێنمایی ژمارە ٧ دەکرێتەوە کەکرێی وانەبێژی مامۆستایان زیاد دەکات و بەو ھۆیەوە بایکۆتیان کردبوو.

وتیشی: ئەگەر ئەنجومەنی زانکۆ پێشنیازی جێبەجێکردنی رێنماییەکەی پەسەندکرد ئەوا کرێی وانەبێژی مامۆستایانی زانکۆ زیاد دەکرێتەوە و دەوامی خوێندکاران و مامۆستایان ئاسایی دەبێتەوە، ھەروەھا ھیچ گرفتێکیش بۆساڵی خوێندنی خوێندکارانی ئێوارانی زانکۆی سلێمانی دروست نابێت.

بەھۆی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکی وەزارەتی داراییەوە دەوامی چەند کۆلێژێکی ئێوارانی زانکۆی سلێمانی راگیراوە و مەترسی ئەوەش دەکرێت ئەمساڵ بۆ ئەو خوێندکاران ئەژمار نەکرێت و بەکەوتوو مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *