سەرۆک و جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایان لێدوانی دژ بەیەک دەدەن

24 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – snn

جێگری سەرۆک و سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لێدوانی جیاواز دەدەن لەبارەی چوونی وەفدی تایبەت بۆ بەغدا.

عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان ڕایگەیاندووە، وەفدێک ڕەوانەی بەغدا دەکەن بۆ ئەوەی لەگەڵ سەرۆک کۆمار کۆببێتەوەو لەڕێگەی ئەویشەوە کۆبونەوە لەگەڵ دامودەزگاکانی دیکەی حکومەتی عیراق و لەناویشاندا ئەگەر بۆیان بکرێت، لەگەڵ حەیدەر عەبادی کۆببنەوە، تا گفتوگۆ لەگەڵ ھەرێم دەستپێبکات و کێشەی موچە چارەسەربکات.

لەوبارەیەوە ئەحمەد گەرمیانی سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایان لەلێدوانێکدا ڕەتیکردەوە، وەک یەکێتیی مامۆستایان بڕیاریاندابێت وەفدێکیان سەردانی بەغدا بکات سەبارەت بەدابینکردنی موچەو جێبەجێکردنی داواکاری مامۆستایان.

گەرمیانی وتیشی:”ئێمە لەگەڵ حکومەتی ھەرێم لەھەوڵداین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانمان و بەردەوامیشدەبین تائەوکاتەی دڵنیادەبین حکومەتی ھەرێم گەیشتۆتە بنبەست و توانای چارەسەرکردنی کێشەکانی نییە، ئەوکات ھەڵوێستێکی دیکەمان دەبێت”.

سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایان ئاماژەی بەوەشکرد، ھەرکەسێک بەناوی یەکێتی مامۆستایانەوە زانیاری لەبارەی چونی وەفدی یەکێتیەکە بۆ بەغدا بڵاوبکاتەوە، گوزارشت لەبۆچونی یەکێتیی مامۆستایان ناکات، وەکو خۆی وتی:”من سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانم”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *