ئەستێرەیەکی ریاڵ مەدرید بیر لە جێھێشتنی یانەکەی دەکاتەوە

24 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – وەرزش

بەگوێرەی ھەواڵی بەشێک لە رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئیسکۆی ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بیری لە جێھێشتنی ریزەکانی یانەکەی کردووەتەوەو چاوەڕوانی ئەوەیە بۆندێکی لە یەکێک لەیانە گەورەکانەوە ئاراستە بکرێت.

راگەیاندنەکانی ئیسپانیا ئاماژەیان بەوەداوە لەگەڵ چاکبوونەوەی گاریس بایلی وێڵزی لە پێکانەکەی ئیسکۆی ئەستێرەی ھێڵی ناوەڕاستی مێرەنگییەکان پێکاتەی سەرەکی تیمەکەی زیدانی راھێنەر لەدەستدەدات و بەو ھۆیەوە ڕووبەڕووی دانیشتن لەسەر کورسی یەدەک دەبێتەوە.

نزیکترین یانە لە بەدەستھێنانی تواناکانی ئیسکۆ یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزیەو دوابەدوای ئەوانیش یانەکانی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی و یۆڤانتۆسی ئیتاڵین.
گەڕانەوەی بایل بۆ یاریگاکان و یاریکردنی بەشێوەی سەرەکی ترس دەخاتە دڵی ئیسکۆوە کە متمانەی پێکھاتەی سەرەکی لای زیدانی راھێنەر لەدەستبدات.

لەلایەکی ترەوەو لە چەند رۆژی رابردوودا باس لەوە دەکرا یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەیە گۆڕینەوەی گرێبەستێک لەگەڵ یانەی چێڵسی لەندەنی ئەنجام بدات و لەپێناوی ئیدن ھازاردی بەلژیکی دەستبەرداری گاریس بایل بن بۆ یانە شینپۆشەکەی خۆرئاوای لەندەن.

س:خەندان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *