مۆرینیۆ شۆڕش بەرپا دەکات

21 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – وەرزش

بەگوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان جۆزیە مۆرینیۆی پۆرتوگالی و راھێنەری یانەی مانچستەر یونایتد بەنیازە شۆڕشێکی گەورە لەناو ریزەکانی یانەکەیدا بەرپا بکات و دەستبەرداری شەش لە یاریزانانی تیمەکەی ببێت.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاماژەی بەوەداوە مۆرینیۆ دەرگای بەڕووی شەش یاریزانی یانەکەیدا کردووەتەوەو دەیەوێت دەستبەرداریان ببێت ئەوانیش ھەریەکە لە لۆک شاو، دالی بلێند، توانزیپی، ھنریک موختاریان و جەیمس وێڵسۆن-ن.

ھەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە کردووە ئەو پۆرتوگالییە دەیەوێت لە شوێنیاندا یاریزانی ئەستبەرز و بەتوانا بھێنێتە ریزەکانی شەیتانە سوورەکانەوەو بۆ ئەو مەبەستە ھەریەکە لە گاریس بایل و ئەنتوان گریزمان و مەسعود ئۆزێلی کردووەتە ئامانج و بەنیازە لەو رێگەیەوە ریزەکانی یانەکەی رێکبخاتەوە.

لە چەند بۆنەیەکدا مۆو رایگەیاندووە کە ئامانجی ئەوەیە رکابەری لەسەر ھەموو نازناوەکان بکات و لەنێویاندا نازناوەکانی پرێمەرلیگ و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

س:خەندان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *