سەرجەم دەستکەوتەکانی کاکا

4,165 هەموو خوێنراوەکان, 50 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – وەرزش

لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی گلۆبۆی بەرازیلیدا ریکاردۆ کاکای بەرازیلی و تەمەن ٣٥ ساڵ وازھێنانی یەکجارەکی لەیاریی تۆپی پێ راگەیاند، ئەوەش لەکاتێکدایە لەژیانی یاریکردنیدا درێسی یانەکانی ساوپاولۆ، میلان، ریاڵ مەدرید و ئۆرلاندۆ سیتی پۆشیوە.

دەستکەوتەکانی کاکا..

گۆڵ تۆمارکردن: کاکا لە ژیانی وەرزشی خۆیدا ٦٥٤ یاریی لەسەرجەم پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا ئەنجامداوە، ٢٠٨ گۆڵیشی تۆمارکردووەو لەگەڵ ھەڵبژاردەی بەرازیلیش لەکۆی ٩٢ یاریی ٢٩ گۆڵی تۆمارکردووە.

دروستکردنی گۆڵ: بەدرێسی یانەکانەوە ١٥٤ گۆڵی بۆ ھاوڕێکانی دروستکردووەو لە سیلیساویش ١٥ گۆڵی دروستکردووە.

نازناوەکان: لە ژیانی وەرزشی خۆیدا ١٠ نازناوی لەسەرجەم پاڵەوانێیتییەکانیدا بەکۆی گشتی بەدەستھێناوە.

نازناوی تاکە کەسی:

١- سێ جار باشترین یاریزانی خولی ئیتاڵیا بووە ٢٠٠٤، ٢٠٠٦، ٢٠٠٧.

٢- سێ جار لە پێکھاتەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بووە کە ساڵانە یویفا دیاریدەکات ٢٠٠٦، ٢٠٠٧، ٢٠٠٩.

٣- لە وەرزی ٢٠٠٦-٢٠٠٧ گۆڵکاری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بووە بە تۆمارکردنی ١٠ گۆڵ.

٤- ساڵی ٢٠٠٧ نازناوی تۆپی فرانس فوتبۆڵی بەدەستھێناوە.

٥- ساڵی ٢٠٠٧ خەڵاتی فیفا بۆ باشترین یاریزانی جیھان بەدەستدەھێنێت.

س:خەندان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *