قوتابیانی بەشەناوخۆییەکانی سلێمانی نێدرانە ماڵەوە

23 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – سلێمانی

بەمەبەستی ڕێگری لە بەشداریکردنیان لە خۆپیشاندانەکانی سلێمانیدا، قوتابیانی بەشەناوخۆییەکان نێردرانە ماڵەوە.

پەیامنێری زانکۆکورد ڕایگەیاند: وێڕای ئەوەی کە قوتابیانی ژمارەیەک لە بەشەکانی زانکۆی سلێمانی مابوونەوە بۆ ئەوەی ڕۆژانی (چوارشەممەو پێنجشەممە)ش دەوام بکەن، ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی بەشەناوخۆییەکانەوە پێیان وترا کە دەبێ برۆنەوە ماڵ.

وتیشی: لەزانکۆی سلێمانی پشوو ڕاگەیەنراوە تا سەرەتای ساڵی داھاتوو، بۆ ئەوەی خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆ لەخۆپیشاندانەکانی ناوشاردا ئامادە نەبن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *