لەسلێمانی خولی مێژوو و ژیاریی ئیسلامی بەڕێوەچوو

28 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – سلێمانی

لە ماوەی رۆژانی (١٦- ١٨ /١٢/٢٠١٧) سەنتەری زەھاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی، خولێکی نوێی رووناکبیری بۆ فێرخوازان بە ناونیشانی: “خولی مێژوو و ژیاریی ئیسلامی”ی کردەوە، کە ژمارەیەکی بەرچاو لە گەنجان بەشداربوون و وانەکانیش لەلایەن مامۆستایانی زانکۆوە وترانەوە.

بەپێی ھەواڵی سایتی زەھاوی، لە ڕۆژی یەکەمدا، دوو وانە پێشکەشکران، لە سەرەتادا (د.نەریمان عەبدوڵڵا) بابەتی “کورد و مێژووی ئیسلام لە سەرەتای فەتحەوە بۆ کۆتایی میرنشینەکان”ی پیشکەشکرد، دواتریش وانەی “وردبوونەوە لە ژیانی پێغەمبەر (د.خ)” لە لایەن (د.سەباح بەرزنجی)یەوە وترایەوە.

لە ڕۆژی دووەمی خولەکەشدا، بە ھەمان شێوە دوو بابەت خرانەڕوو، یەکەمیان بە ناونیشانی “لێکدانەوەی ئیبن خالدون بۆ مێژوو”، کە (د. کامەران محەمەد) پێشکەشیکرد، ھەروەھا بابەتی “بنەما و تایبەتمەندییەکانی شارستانی ئیسلامی”، کە لە لایەن (د. زریان حاجی)یەوە وترایەوە.

پاشان رۆژی سێیەم و کۆتایی خولەکەش دوو وانەی دیکە پێشکەشکران، وانەی یەکەم (د.ھیوا عزیز) لە ژێر ناوی “ژیاری و کاریگەریی لە سەر تێڕوانینی مرۆڤ” وتیەوە، وانەی دووەمیش (د. حسێن محەمەد) بە ناونیشانی: “میًژووی مسوڵمانان لە نێوان راستی و چەواشەرکاریدا” پێشکەشیکرد.
خولەکە بە دابەشکردنی بڕوانامە بە سەر بەشداربووندا کۆتایی ھات.

شایانی باسە، خولی مێژوو و ژیاریی ئیسلامی لە لایەن بەشی فێرکردنی سەنتەری زەھاوی-یەوە کرابۆوە و (د. مەریوان حمە دەروێش)یش سەرپەرشتی دەکرد و ژمارەیەک لەئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردنی سکرتاریەت و ناوەندەکانی سلێمانیی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان تێیدا بەشداربوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *