لە ئەنقەرە ٤٤ مامۆستا دەستگیرکران

40 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زیاتر لە ٤١ ھەزار مامۆستا لە زیندانەکانن

زانکۆکورد – رووداو

بەتۆمەتی ئەندامبوونیان لە رێکخستنە نھێنییەکانی بزووتنەوەی خزمەت و پێکھاتەی دەوڵەتی ھاوتەریب سەر بە گولەنییەکان، ٤٤ مامۆستا لە ئەنقەرە دەستگیرکران.

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە کەیسی گرووپی گولەنییەکان، لەسەر راسپاردەی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی کۆماریی، ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ئەنقەرە ٤٤ مامۆستایان دەستگیرکرد، ٣ مامۆستا خانەنشین بوون و یەکێکیان پێشتر بەھەمان تۆمەتەوە لە کارلادرابوو.

مامۆستا دەستگیرکراوەکان بەتۆمەتەکانی ئەندامبوونیان لە رێکخستنە نھێنییەکان و شانە نوستووەکانی بزووتنەوەی خزمەت و پێکھاتەی دەوڵەتی ھاوتەریب رەوانەی ئاسایشی ئەنقەرە کران.

بەھۆی ئەندامبوونیان لە بزووتنەوەی خزمەت، زیاتر لە ٤١ ھەزار مامۆستای قۆناخەکانی سەرەتایی و ناوەندی و مامۆستایانی زانکۆ زیندانیکراون و بەشێکیشیان لە کارلادراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *