مامۆستایانی ناڕازی: لە چەند ڕۆژی داھاتوودا فشارەکانمان دەست پێدەکەین

43 هەموو خوێنراوەکان, 2 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – پەیام

مامۆستایانی ناڕازی رایدەگەیەنن داواکاری خۆپیشاندەران ڕەوایە و رێگە نادەن ھیج لایەنێک خۆپیشاندانەکان بەلارێدا ببات. ھاوکات ئاماژە بەوە دەدەن لە خەباتی مەدەنی بەردەوام دەبن و لە رۆژانی داھاتوودا فشارەکانیان دەسپێدەکەنەوە.

ئێوارەی ئەمرۆ لە بەردەم بینای بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوایی سلێمانی مامۆستایانی ناڕازی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا و تێدا داوا لە بەپرسان دەکەن کۆتایی بە دۆخی ناجێگیر و بەسەربازگەکراوی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین بھێنرێت ھێزە ئەمینەکان بگەرێنرێنەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.

سەبارەت بە بایکۆتی پرۆسەی خوێندنیش مامۆستایانی ناڕازی رایدەگەیەنن باسی باکۆت ناکەن لەکاتێکدا ھەموو سێکتەرەکامی حکومەت داخراون و پەکیانکەووتوە پێیان وایە بایکۆتیان بەسەردا سەپێنراوە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *