بایکۆتی سەرتاسەری لەگەرمیان ڕاگەیەنرا

53 هەموو خوێنراوەکان, 2 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – پەیام

ھەرچەندە بڕیاربوو رۆژی یەک شەممەی داھاتوو خۆپیشاندانی جەماوەری بەرفراوان بە بەشداری سەرجەم چین و توێژەکان لە قەزای کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان ئەنجامبدرێت، بەڵام دەستەی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان دوای کۆبوونەوە و لێکدانەوەی بارودۆخی ناوچەکە بڕیای ئەویان دا بە گۆڕینی خۆپیشاندان بۆ بایکۆتکردنی سەرتاسەری لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و دامودەزگا حکومیەکان و تەنانەت داوشیان لە کاسبکاران کرد ھاو ھەڵوێست بن لەگەڵیان.

لە بەیاننامەیەکدا دەستەی سەرپەرشتیاری خۆپیشاندانەکەی گەرمیان دەڵێن: بەھۆی ناکۆکی باڵ باڵێنی نێو لایەنێکی سیاسی پلانی ئەوەدانراوە کە گروپێک بەشداری خۆپیشاندانی مەدەنی ھاوڵاتیان ببن و ئاقاری خۆپیشاندانەکە بەرەو ئاژاوە گێڕی و سووتاندنی فەرمانگە حکومیەکان بەرن و لەو ڕێگەیەوە چەندین دۆسیەی خۆیان لە فەرمانگەکان بسوتێنن، بۆیە بریاری گۆرینی خۆپیشاندانەکەیان داوە بۆ مانگرتن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *