ڕێکخراوی قوتابیان پلانی ساڵی ٢٠١٨ ی پەسەند کرد

28 هەموو خوێنراوەکان, 2 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – سلێمانی

رۆژی شەممە ٦/١/٢٠١٨ کۆبوونەوەی مەکتەبی سکرتاریەتی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو و تیایدا پلانی ساڵی نوێ بەکۆی دەنگ بەسەند کرا.

کۆبوونەوەکە بەسەرپەرشتیی سکرتێری KSO و بەبەشداریی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردنی سکرتاریەت و سەرجەم بەرپرسانی ناوەندەکان بەڕێوەچوو و لەبەشێکی کۆبوونەکەدا میوانداریی کرا لە (م.ئەنوەر سەنگاوی و د.محمد بامۆکی، ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامی) بەمەبەستی کەنگەشەکردنی بارودۆخی ڕۆژ و شێوازی خزمەت و کاری ڕێکخراو لەکەشوھەوای سیاسیی و ئابوریی کوردستاندا.

لەمیانی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی تەوەرەکانی (قوتابیانی قۆناغی یەکەمی زانکۆ، دەزگای ڕاژە بۆھاوکاریکردنی قوتابیان و کاری خێرخوازی، خوێندنگە ئاینییەکان، پلانی ساڵانە) کراو پاش گفتوگۆیەکی چڕوپڕ بەکۆی دەنگ پلانی ساڵی ٢٠١٨ بەش و ناوەندەکان پەسەندکرا.

(مەکتەبی سکرتاریەت) باڵاترین ئەنجومەنی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستانە کە دوو مانگ جارێک کۆدەبێتەوەو پێکھاتووە لە (سکرتێرو بەرپرسی بەشەکان و بەرپرسی ناوەندەکان).

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *