سوودەکانی توێکڵی مۆز

39 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – جۆراوجۆر

مۆز خواردنێکی زستانەی زۆر بەتام و بەچێژە پاش خواردنی خێرا توێکڵەکەی فڕێدەدرێت، بەڵام ئەگەر سوودەکانی توێکڵی مۆز بزانیت ئەوا ھەرگیز جارێکی دیکە بەبێ بەکارھێنانی بۆ کارێکی بەسوود دەستی لێھەڵناگریت، چونکە دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسان و پۆتاسیۆم، جگە لە چەندین بڕی کەم کەمی زەیتی بەسوود.

بەگوێرەی ھەواڵێکی پێگەی rotana سوودەکانی توێکڵی مۆز  بریتیە لە:

١-توێکڵی مۆز باشترینە بۆ پاککردنەوەی ددان و لابردنی زەردیەکان و سپیکردنەوەی.

٢-بڕێکی کەم لە کالۆری لە توێکڵی مۆزدا بوونی ھەیە، ھەربۆیە دەتوانیت لە ئامادەکردنی زۆر خواردندا بەکاریبھێنیت بۆ ئەوەی ڕێگری بکات لە زیادبوونی کێش.

٣-بەکارھێنانی توێکڵی مۆز بۆ پێڵاو زۆرباشە بۆ ئەوەی ئەو بەرگە بپارێزێت و زیاتر بمێنێتەوە بەشێوەیەکی جوان بەبێ کێشە.

٤-زیپکە یەکێکە لە نەخۆشیە بێزارکەرەکانی پێست و بەردەوام تووشی دەبین، بەڵام توێکڵی مۆز سوودێکی زۆری ھەیە بۆ پێست و دەتوانیت ڕۆژانە یان کەمتر بۆ ماوەی ٥ خولەک بیدەیت لە پێست.

٥-بەھۆی زۆری فۆسفات و پۆتاسیومەوە توێکڵی مۆز زۆر بەسوودە بەکارھێنانی بۆ گەڵای ڕووەکەکان و شێوەیەکی جوانتری پێدەدات و بەھێز و بریقەداری دەکات.

٦-یەکێکی تر لە سوودەکانی توێکڵی مۆز بەکارھێنانێتی دژی پەڵە و چرچی پێست و توندکردنەوەی، بەھۆی پێکھاتەی دژە ئۆکسانەوە.

٧-پێوەدانی مێش  و مێشوولە و تووشبوون بە حەساسیەت زیانی ھەیە و دەتوانیت بە بەکارھێنانی توێکڵی مۆز بەخێرای خۆت لە ئازار و خورو سوربوونەوەی ڕزگار بکەیت.

٨-سڕکەری ئازارە بەتایبەتی ئازاری ئێسک و ماسولکەکان، دەتوانیت بۆ ماوەی ٣٠ خولەک لەسەر ئاستی ئازارەکە ڕایبگریت، چونکە بڕێکی زۆر زەیتی ئازار شکێنی تێدایە.

تێبینی: تکایە بەبێ پرسی پزیشک ھیچ پێکھاتەیەک بەکارمەھێنە، چونکە ھەستیار بیت

س:خەندان لایف

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *