خوشکی گەورە ھۆکاری دڵخۆشیە

30 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – جۆراوجۆر

بێگومان خێزانی باش و تەندروست سەرچاوەی ئاسوودەیی تاکە لە کۆمەڵگادا، بەڵام بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانستی خوشکی گەورە باشترین ھۆکارە بۆ دڵخۆشی و ئارامی لە ژیاندا.

بەگوێرەی ھەواڵێکی پێگەی buzzkito لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لەلایەن پسپۆرانی بواری دەروونی لە زانکۆکانی ئەمەریکا ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە بوونی خوشکی گەورە لە خێزاندا ھۆکارێکە بۆ لێک تێگەیشتن و ئاسوودەیی لە ژیاندا، چونکە برا یان خوشکی بچوکتر بەھۆی خوشکە گەورەکەیەوە ھەست بە پارێزراوی دەکات، تەنانەت لەناو ھەموو خوشک و براکاندا زیاتر لەھەمووان ئامادەیە قوربانی بدات.

پسپۆڕان جەخت لەوەش دەکەنەوە کە خوشکی گەورە ھاوشێوەی دایک رۆڵ دەبینێت و زۆرترین سۆز و خۆشەویستی دەبەخشێت، بە خوشک و برا بچوکەکانی بەشێوەیەکی نەرمونیان.

س: خەندان لایف

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *