یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان یاداشتێکیان ئاڕاستەی قوباد تاڵەبانی کرد

49 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – سلێمانی

یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ ساڵی ٢٠١٥- ٢٠١٦ یاداشتێکیان ئاڕاستەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە کۆمەڵێک لە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەبەردەم نوسینگەی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە سلێمانی کۆبوونەوەو یاداشتێکی چەند خاڵیان ئاراستە کرد.

یەکەمەکان داوا دەکەن جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ناوەکانیان بنێرێت بۆ ئەنجومەنی وەزیران و ڕێکارە یاساییەکانی ناردنی تەواو بکات تا بڕیاری دامەزراندنیان بۆ دەربچێت .

ھەروەھا داوایانکرد، “بەجدی کاربکرێت بۆ دامەزراندنی یەکەمەکان کە دوو ساڵە چاوەروانی ئەو مافەی خۆمانین، چەدجارێک سەردانی ئەنجومەنی وەزیران و خوێندنی باڵامان کردوەو ھیچ ئومێدێکیان پێ نەداوین”.

ئەو خوێندکارانە حکومەت و وەزارەت بەکەمتەرخەم دەزانن لە دانەمەزراندنیان.

ئەو خوێندکارانە دەشڵێن، “یەکەمەکانی سنوری حکومەتی ناوەند بۆ ھەمان ساڵ دامەزراون و یاسایەکیش لە بەغداوە دەرچووە کە حکومەت پابەند دەکات بە دامەزراندنی یەکەمەکان، ھەروەھا بەپێی یاسایەکی پەرلەمانی کوردستانیش دەبێ یەکەمەکان لە بەشەکەی خۆیان بە معید دابمەزرێن”.


 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *