ئایا نەخۆشخانەی بەخشین سودی چیە؟

25 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

جەزا پاداشتی

ئایا نەخۆشخانەی بەخشین سودی چیە؟

بۆچی ڕۆژ بە ڕۆژ خەڵک زیاتر سەردانی دەکەن؟

وەرن با من پێتان بڵێم :

یەکێک لەو گرفتانەی ھەمیشە ھەژاران پێوەی دەناڵێنن بەزمی دکتۆر و دەرمان و عەیادەیە، چونکە تێچوویەکی زۆری ھەیە و نرخی دەرمان و بینینی دکتۆری شارەزا گرانە،
بەڵام بەخشین تا ڕادەیەکی باش ئەو خەمەی ھەژارانی ڕەواندووەتەوە و بە کۆمەڵێک کارمەند و دکتۆری لێھاتوو و ڕووخۆش لەخزمەت خەڵکیدایە .

چۆن بیسەلمێنین بەخشین ھەرزانە !؟ نمونەیەک لەسەر خۆم دەھێنمەوە کە ئەمڕۆ ڕوویداوە .

پاش ئەوەی ئازارێک لە ئەژنۆی چەپم ھەبوو، بڕیارمدا سەردانی نەخۆشخانەی بەخشین بکەم بۆ چارەسەر ،

ئێستا با بەراوردێک بکەین لە نێوان نرخەکانی نەخۆشخانەی بەخشین و شوێنەکانی تر :

بینینی دکتۆری پسپۆڕی خاوەن بڕوانامەی ماستەر لە ڕۆماتیزم و جومگە، تەنھا ٣ھەزار ، لە شوێنی تر ١٥ھەزار

تیشک : لە بەخشین ٧ ھەزار ـ لە شوێنی تر ١٥ھەزار

عیلاج گبیعی بە ئامێری پێشکەوتوو : ٥ ھەزار ـ لە شوێنی تر ١٥ بۆ ٢٠ھەزار دینار.

دەرمان : مەڵھەمێکی ئەڵمانی و دوو پارچە حەبی تورکی کواڵتی بەرز ١٣ ھەزار .. پرسیارمکرد لە دەرمانخانەی تر بەلایەنی کەمەوە نرخی ٢٢ھەزارە !

کەواتە کۆی گشتی تێچووی خزمەتگوزاری و دەرمان لە بەخشین ٠٠٠ ٢٨ ھەزار بوو! بەڵام کۆی گشتی خزمەتگوزاری و دەرمان ئەگەر بچومایە بۆ شوێنێکی تر( ٦٧٠٠٠ )ھەزار دینار دەبوو !

دەبینین جیاوازی نرخەکە ٣٩٠٠٠ ھەزار دینارە !

ئەمڕۆ ساڵیادی کرنەوەی بوو ، کەواتە ھەزار جار پیرۆزە ساڵیادی کردنەوەی نەخۆشخانەی بەخشین

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *