مامۆستایانی ناڕازی: خۆپیشاندانی بەرفراوان دەست پێدەکاتەوە

617 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – پەیام

چالاکوانێکی مامۆستایانی ناڕازی بە دیجیتاڵ میدیای پەیامی ڕاگەیاند کەوا بڕیارە ڕۆژی سێشەممە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەرفراوانی مامۆستایان دەست پێبکاتەوە.

ھەورامان نیعمەت چالاکوان لە دەستەی مامۆستایانی ناڕازی بە دیجیتاڵ میدیای پەیامی ڕاگەیاند: ئەمجارەیان دۆخەکە جیاوازە و مامۆستایان لەوپەڕی بارودۆخی سەختی ژیاندا گوزەران دەکەن و بۆیە تاوەکو پێدانی مووچەی بێپاشەکەوت و تەواوی شایستەداراییەکانی مامۆستایان ئامادە نین بایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندن بشکێنین.

ئەو چالاکوانە وتیشی لە ئێستادا زیاتر لە سەدا ٨٥ـی خوێندنگەکان بایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندنیان ڕاگەیاندووە و ئامادەنین لەو دۆخە سەختەیداراییدا بەردەوامی بەخوێندن بدەن.

ھەورامان نشیشاردەوە کە لە ئیستادا بەردەوامدانیش بە پڕۆسەی خوێندن کاریگەرییەکی ئەوتۆی نابێت، چونکە سیستەمی پەروەردە بەتەواوی ڕوخاوە و ئومێدێکی لێناکرێت.

بە ھۆی پێنەدانی موچەکانیان، یاخود دواکەوتن و ڕوعبەمووچەوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی وەرزی دووەمی خوێندنەوە زۆربەی قوتابخانە و خوێندنگاکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بایکۆتی خوێندنیان ڕاگەیاندووە و دوێنێش وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی موچەی بڵاوکردەوە بەڵام وەزارەتی پەروەردەی تیادا نەبوو، ئەمەش زیاتر نیگەرانی لای مامۆستایان دروستکردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *