یەکێتی مامۆستایان لەسەر گۆڕانکاری لەدەوامی مامۆستایان ھاتەدەنگ

20 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – SNN

يەکێتی مامۆستایان لەسەر گۆڕانکاری لەدەوامی مامۆستایان روونکردنەوە دەدات و دەڵێت: ھەرکاتێک موچەی تەواو گەیشتە دەستی مامۆستایان، ئەوکات قسە لەسەر شێوازی دەوامکردن دەکەین.

ئەحمەد گەرمیانی، جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند: کاتێک پاشەکەوتی موچە جێبەجێکرا، کۆمەڵێک ئاسانکاری بۆ دەوامکردنی مامۆستایان کرا، بەڵام لەئێستادا ناتوانین ھیچ قسەیەک لەسەر گۆڕانکاری لەدەوامی مامۆستایان بکەین، تا ئەوکاتەی موچەی تەواو بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

وتیشی: “گۆڕانکاری لەدەوامی مامۆستایان لەدەسەڵاتی وەزارەتی پەروەردەدایە، ئێمە پشتگیری سەرکەوتنی پڕۆسەی پەروەردە دەکەین، ئەویش یەکەم: موچەی تەواو بەبێ پاشەکەوت بدرێت و مامۆستا مافەکانی وەربگرێت، دووەم: پڕۆسەی پەروەردە جێبەجێبکرێت و مامۆستا ئەرکەکانی جێبەجێبکات”.

بەگویًَرەی ئەو دەنگۆیانەی بڵاوکراونەتەوە، وەزارەتی پەروەردە بەنیازە لەگەڵَ دابەشکردنی موچەکەی بەغدا بەسەر مامۆستایان، چاوخشاندنەوە بە شێوازی دەوامکردنی ئێستای خوێندنگەکان بکات و دەوامی مامۆستایان وەک پێشوو لێبکاتەوە.

لەوبارەیەوە، جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان دەڵێت: “نامانەوێت پەلە بکەین، لەئێستادا چاوەڕوانی ئەوەین موچەی مامۆستایان بەبێ پاشەکەوت دابەشبکرێت”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *