دەستەی بەڕێوەبردنی سکرتاریەت لەگەڵ ناوەندی کەرکوک کۆبووەوە

40 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – سلێمانی

سکرتێرو دەستەی بەڕێوەبردنی سکرتاریەتی KSO لەگەڵ ستافی ناوەندی کەرکوکی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان کۆبوونەوە.

ڕۆژی شەممە ٣/٢/٢٠١٨ لەشاری سلێمانی، ناوەندی کەرکوکی ڕێکخراوی قوتابیان کۆبوونەوەی خۆی سازکرد و لەبەشێکی کۆبوونەوەکەدا دەستەی بەڕێوەبردنی سکرتاریەت ئامادەبوون کە پێکھاتبوون لە (د.بێستون حەمەساڵح، سکرتێر) و (ڕاستی حەمەئەمین و ئاسۆ گەڵاڵی، ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردنی سکرتاریەت).

جێی باسە سکرتێری ڕێکخراوی قوتابیان وێڕای دەستخۆشیی لەسەردانەکەی ناوەندی کەرکوک بۆشاری سلێمانی، وتەیەکی پێشکەش کردو تیایدا ئاماژەی بەدۆخی ڕێکخراوەیی و دوایین پەرەسەندنەکانی بواری پەروەردەو رەوشی پەروەردە لەناوچەکانی کەرکوک کرد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *