وەزیری خوێندنی باڵا: بەئەلیکترۆنیکردنی تەواوەتیی وەزارەتەکەمان نزیکە

57 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – ھەولێر

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی ھەرێم سەرقاڵی کۆتایی ھێنانە بەپرۆسەی بەئەلکترۆنیکردنی کاروبارەکانی.

ئەمڕۆ سێشەممە (٦/٢/٢٠١٨) لەکۆبونەوەیەکدا کە تایبەت بوو بە دواین ھەنگاوەکانی بەئەلیکترۆنیکردنی کاروبارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو تیایدا ڕاوێژکاران و، بەڕێوەبەرە گشتیەکانی دیوانی وەزارەت ئامادەی بوون، د.یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە وتەیەکیدا دیدگای وەزارەتی بۆ چۆنیەتی باشتر ڕایکردنی کاروبارەکانی وەزارەت خستەڕ و ڕاگەیاند: لە ماوەی ڕابردودا قۆناخی یەکەمی پڕۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی وەزارەتەکەمان کە تایبەت بەیەکسانکردنی بڕوانامەکان تەواو کرد، وتیشی لە قۆناخی دوەماندا لایەنی بەڕێوەبردن و داتاو زانیاری و ئاڵوگۆڕکردنی نوسراوەکان ھەمویان کراونەتە ئەلیکترۆنی، چونکە بەشێکی زۆری کێشەکانمان لە ڕێگەی ئەو سیستمەوە دەتوانین چارەسەر بکەین و کاتی زۆریشمان بۆ دەگەڕێتەوە.

وتیشی: لە داھاتویەکی نزیکدا دەستبەکاربونی ئەو قۆناخەش ڕادەگەێنین، بەوەش سەرجەم کاروبارەکانی دیوانی وەزارەت بەئەلیکترۆنی دەکرێن.

بەپێی سایتی وەزارەتەکە، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاشگەیاندووە: ئێمە بەگرنگیەوە لە بەپڕۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا دەڕوانین، چونکە ھەنگاوێکی گرنگی بەشەفافیکردنە، جگە لەوەش دەبێتە ھۆکارێکی سەرەکی بۆ کارئاسانیکردن و ڕایکردنی کاروباری خوێندکاران و مامۆستایان و کارمەندان و ھاوڵاتیان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *