یادی ٥٠ ساڵەی دامەزراندنی زانکۆی سلێمانی دەکرێتەوە

100 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – سلێمانی

زانکۆی سلێمانی لەئامادەکارییدایە بۆ بەڕێوەبردنی مەراسیمی یادی ٥٠ ساڵەی دامەزراندنی خۆی.

بەپێی سایتی فەرمیی زانکۆی سلێمانی، د. رەزا حەسەن،سەرۆکی زانکۆکە پێشوازیی کردووە مامۆستا جەمال عەبدول، کەسایەتی دیارو رۆشنبیرو مامۆستای دێرینی شاری سلێمانی و د.حسێن محمد عزیز، مامۆستای خانەنشین لە کۆلێجی کشتوکاڵی زانکۆی سلێمانی کرد.

لەدانیشتنێکدا ھەردوولا گفتوگۆیان کردووە لەسەر پرۆژەیەکی ئەو دوو مامۆستایە لەبارەی یادکردنەوەی ٥٠ ساڵەی زانکۆی سلێمانی کە بڕیار وایە لەمساڵدا بەڕێوەبچێت، بۆ ئەو مەبەستەش زانکۆی سلێمانی لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ ئەو یادە دەکات، ئەویش بە کۆکردنەوەی دیکۆمێنتەکان لەسەرەتای دروستکردنی زانکۆوە تاکو ئێستا.

ھاوکات باس لە کۆکردنەوەی دیکۆمێنت و وێنەو ئەونوسراو و کتێبانە کرا کە لەسەر زانکۆی سلێمانی ھەن، کە کار بکرێت بۆ کۆکردنەوەی و ئەرشیفکردنیان و ھەمان کات لەکاتی یادی ٥٠ ساڵەی زانکۆشدا سودی لێوەربیگرێت کە بڕیارە ئەمساڵ ئەنجامبدرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *