دەرفەتی ڕاھێنان لەئەمریکا بۆ مامۆستایان و توێژەران و قوتابيان

71 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – بەشی ئاگاداری و ھەل

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەرجەم مامۆستایان و توێژەران و خوێندکاران لە زانکۆکانی کوردستان و ناوەندەکانی خوێندن ئاگادار دەکات، کە بەرنامەی (فۆلبرایت) تایبەت بە دەرفەتی ڕاھێنان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ ماوەی شەش ھەفتە دەستیپێکرد.

ناوەڕۆکی پرۆگرامەکە بریتیە لە دەستنیشانکردنی مامۆستا و توێژەرە نێودەوڵەتیە سەرکەوتوەکان و، پاشان ڕەخساندنی سەردانێک بۆ ویلایەتەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ ماوەی شەش ھەفتە، کە تێیدا بەشداری لە سمینار و وۆرکشۆپی ئەکادیمی تایبەت بەپەرپێدانی پیشەیی دەکات، کە لەلایەن زانکۆیی خانەخوێ ڕێکدەخرێ، ھەروەک بەزانست و زانیاری و ئەزمونەکانیان ھاوبەشی لەگەڵ مامۆستایان و خوێندکاران لە زانکۆکان و قوتابخانە ئامادەییە خۆجێیەکان دەکەن، ھەربۆیە مامۆستایان لەسەر بنەمای ئەزمون و شارەزایی ڕاھێنانی ئەکادیمی و سەرکردایەتی و ئەزمونی پیشەیی دەستنیشان دەکرێن.

ڕێکەوتی پرۆگرام

· کۆمەڵەی یەکەم: بریتیە لە مامۆستایان کەلەلایەن فۆلبرایت لە کۆتاییەکانی مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٩ دەست پێدەکات.

· کۆمەڵەی دوەم: بریتین لە مامۆستایان کەلەلایەن فۆلبرایت لە ناوەڕاستی مانگی نۆیی ساڵی ٢٠١٩ دەست پێدەکات.

مەرجەکانی پێشکەشکردن

١. پێویستە پیشکەشکار ئێراقی بێت و دانیشتوی ئێراق بێ

٢. ھەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ھاوشێوەکانی بێ.

٣. بەلای کەم پێنچ ساڵ خزمەتی لە بواری بوارەکەی خۆیی ھەبێت و ئەزمونی وانەوتنەوەی ھەبێ.

٤. پیویستە زمانی ئینگلیزی بزانێ، یان بەلایەنی کەم نمرەی (٤٥٠) کەمتری لە تاقیکردنەوەی تۆفڵ و ھاوشێوەکانی نەبێ

٥. پێویستە پیشکەشکار توانایەکی زۆر و بەبەڵگە و دۆکیۆمێنت بیسەلمێنت کە توانای سەرکردایەتی لە قوتابخانەکان و ناوەندەکانی خوێندنی ھەیە.

چۆنیەتی پێشکەشکردن

١. بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت و، خوازیار دەتوانێ لە ڕێگەی ئەم بەستەرە (oas.irex.org/fulbrighttea) داواکاری پێشکەش بکات، بۆ ئەوانەشی کە دەستیان بەئینتەرنێت ناگات دەتوانن بەھۆی دابەزاندنی فایلی تایبەت بەو بەرنامەیە لەھەمان وێبسایت و دوای پڕکردنەوەی فۆرمەکە دەتوانن بۆ ئەم ئیمەیلە ([email protected]) ڕەوانە بکەن و داواکاری پێشکەش بکەن.

٢. دواین کات بۆ پیشکەشکردن ڕێکەوتی (١٥/٢/٢٠١٨)یە.

پرۆگرامی (Fulbright TEA) بۆ دەسکەوت و داھێنانی زانستی کە لەلایەن نوسینگەی کاروباری زانستی و ڕوناکبیری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەرپەرشتی دەکرێ، ئەم پرۆگرامە لە ساڵی (١٩٤٦)جێبەجێ دەکرێ، ئەوەش دوای ئەوەی (ولیام فۆلبرایت) سیناتۆری پێشوتری ئەمریکا لەوکاتەدا پڕۆژە یاسایەکی تایبەت بەو بوارەی پێشکەشکرد و، دواتریش پەسندکرا. بەپێی ئەو یاسایە فۆلبرایت گرانتێک پێشکەش بەخوێندکاران و توێژەران و مامۆستایانی داھێنەر لە دەرەوەی ویلایەتەکگرتوەکانی ئەمریکا دەکات بۆ خوێندن و توێژینەوە و چۆنیەتی وانەوتنەوە لە ئەمریکا، ئەم پڕۆگرامە لەوەتەی دامەزراوە لە ساڵی (١٩٤٦) تا ئێستا زیاتر لە (٣٧٠،٠٠٠) ھەزار کەس لەسەرتاسەری جیھان لێی سودمەند بوون.

بۆ زانیاری زیاتر و ناوەڕۆکی پرۆگرامەکە و چۆنیەتی پێشکەشکردن و بەدەستھێنانی زانیاری زیاتر تکایە کلیک لێرە (Fulbright TEA) بکە..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *