مامۆستایەکی زانکۆ لەکەرکووک تیرۆر کرا

51 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – کەرکوک

بەپێی ھەواڵی میدیا عێراقییەکان، رۆژی سێشەممە ٦/٢/٢٠١٨، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو دەستڕێژی گوللەیان لەمامۆستایەکی زانکۆ کرد.

مامۆستا عەلی یەلماز، لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا بوو لەوکاتەی لە شەقامی بەغدا لە ناوەڕاستی شاری کەرکووک تەقەی لێ کرا و کوژرا.

لەدوای رووداوەکانی کەرکوک و کۆنترۆڵکردنەوەی شارەکە لەلایەن ھێزە عیراقییەکان، لەلایەن حکومەتی ناوەندی عیراق پارێزگارێک بەوەکالەت بۆ شارەکە دانرا و دۆسیەیە ئەمنییەکەشی کەوتە دەست چەند ھێزێکی جیاوازەوە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *