نەیمار سکاڵای لەدژی بارشەلۆنە تۆمارکرد

29 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – وەرزش

وتەبێژێک بەناوی فیفاوە دووپاتیکردەوە کە نەیمار داسیلڤا، سکاڵای لە دژی یانەی بارشەلۆنە تۆمارکردووە، بەھۆی ئەوەی بارشە پاداشتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەداوە.

یاریزانە بەرازیلییەکە داوای نزیکەی ٣٠ ملیۆن یۆرۆ لە بلاوگرانا دەکات، کە یانەکە بەڵێنی پێدابوو دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی پاداشت بداتە یاریزانەکە، بەڵام دەستەی کارگێری بارشەلۆنە، دوای ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی و پەیوەندیی بە پاریس سانجێرمان کرد پاداشتەکەی نەدایە ئەو یاریزانە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *