باسکەی زانکۆی زاخۆ بووە پاڵەوان

8,053 هەموو خوێنراوەکان, 104 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – وەرزش

تیپی باسکەی زانکۆی زاخۆ نازناوی پاڵەوانێتی باسکەی زانکۆکانی کوردستانی بەدەستھێنا.

دوای بەرێوەچوونی یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە، کە بە بەشداری تیپی باسکەی زانکۆکانی زاخۆ، سۆران، زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی و زانکۆی دھۆک بوو، رکابەرییەکان ماوەی ھەفتەیەکە لە زاخۆ بەڕێوەچوو.

رووداو بڵاوی کردەوە، ھەرچەندە داوا لە ھەموو زانکۆکانی کوردستان کرا بوو بەشداری لە پاڵەوانێتییەکەدا بکەن، بەڵام تەنیا چوار زانکۆ رەزامەندییان دەربڕی بوو.

ئەمڕۆش لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا، کە لە ھۆڵی وەرزشی زانکۆی زاخۆ بە ئامادەبوونی ھاندەرێکی زۆر بەڕێوەچوو، باسکەی زانکۆی زاخۆ سەرکەوتنی بەدەستھێنا و بووە پاڵەوان و نازناوەکەی بەدەستھێنا، دوای لە تیپی زانکۆی دھۆکی بردەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *