ژەھراویبوونی کحولیی منداڵان لە ئەمریکا روو لە زیادبوونه

20 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – جۆراوجۆر

توێژینەوەیەکی نوێ لە ئەمریکا دەڵێ ژمارەی ئەو کۆرپانەی لە سکی دایکیاندا بە کحول ژەھراویدەبن، پێنج ھێندەی خەمڵاندنەکانی جاران زیاترە.

توێژینەوەکە لەسەر ٣٠٠٠ منداڵ ئەنجامدراوە و لە جۆرناڵی زانستی (JAMA) بڵاوبووەتەوە و رۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاماژەیپێکردووە.

لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە رێژەی ئەو منداڵانەی تووشی کۆنیشانی کۆرپەی کحولی (fetal alcohol syndrome) دەبن لەنێوان ١.١% و ٥% دایە، ئەوەش پێنج ھێندەی ئەوەیە کە جاران دەخەمڵێنرا.

کۆنیشانی کۆرپەی کحولی کاتێک روودەدات کە دایکەکە لەکاتی دووگیانیدا بە زۆر خواردنەوەی کحول دەبێتە ھۆکاری شیواویی سکماکی و تێکچوونی ژیریی کۆرپەکەی نێو سکی.

لە نیشانەکانی کۆنیشانی کۆرپەی کحولی دەتوانین ئاماژەبکەین بە: بچووکی سەر، کورتیی چاو، تەنکیی لێوی سەرەوە، بزێوی، کەمیی توانای سەرنجدان، کێشە و گرفت لەڕووی توانای زیرەکی و کۆمەڵایەتی، کێشە لە توانای فێربوون و چەندین نەخۆشی دڵ و گورچیلە.

س: رووداو

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *