پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان کۆدەبێتەوە

950 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – سلێمانى

بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی ئاشکرای دەکات، ھەفتەی داھاتو لەگەڵ نوێنەری باڵای لایەنە سیاسییەکانی سلێمانی کۆدەبنەوە، بەمەبەستی دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ کۆتاییھێنان بەبایکۆتی خوێندن.

بەکر محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی، بەمیدیای یەکێتی راگەیاندووە: بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی داوایکردووە رۆژی دوشەممە ١٢ی ٢ی ٢٠١٨ کۆبونەوەیەک بۆ تەواوی بەڕێوەبەری خوێندنگەکانی سنورەکەو نوێنەری باڵای لایەنە سیاسییەکانی سلێمانی ئەنجامبدرێت، بەمەبەستی دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ کۆتاییھێنان بەبایکۆتی خوێندن.

وتویشیەتی: “سیاسەت تێکەڵی پرسی بایکۆتی مامۆستایان بووە، بۆیە ھەوڵ دەدرێت حزبەکانی سنورەکە بخرێنە ژێر بەرپرسیارێتییەوە بۆئەوەی ھاوکارمان بن لەخستنەوەسەر رێچکەی دۆخی خوێندن، چونکە کات لەبەرژەوەندی خوێندکاران نییە”.

بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی پێیوایە کە بەوپێیەی بەشێکی زۆری خەڵک، لەنێویشیاندا مامۆستایان دابەشبون بەسەر لایەنە سیاسیەکاندا، “بۆیە لەکۆبونەوەکەدا داوا دەکەین ھەمو حزبەکان بێنەسەر خەت‌و پرسی بایکۆتی مامۆستایان بەدوربگرن لەپڕوپاگەندە سیاسییەکان”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *