چای گەرم‌و نەخۆشیی شێرپەنجە

29 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – جۆراوجۆر

بەشێکی زۆر لەخەڵکی لەئاستی جیھان خواستێکی زۆریان ھەیە بۆ ئەوەی رۆژانە چای گەرم بخۆنەوە، کە بەوەش مەترسی لەسەر ژیانی خۆیان دروستدەکەن.

بەپێی سەرچاوە پزیشکییەکان پەیوەندییەکی زۆر لەنێوان چای گەرم‌و نەخۆشییەکانی شێرپەنجە ھەیە، بۆیە نابێت مرۆڤ چای گەرم بخواتەوە.

بەپێی توێژینەوەیەک، کە لەسەر نیو ملیۆن کەس ئەنجامدراوەو تەمەنی ئەو کەسانە لەنێوان ٣٠ بۆ ٧٩ ساڵ بووە، کە لەماوەی نۆ ساڵدا، ١٧٣١ کەس لەوانە تووشی شێرپەنجە بوون.

توێژینەوەکە لەگۆڤاری Annals of Internal Medicine بڵاوبووەتەوە، ئەوەشی سەلماندووە چای گەرم‌و جگەرەکێشان‌و مادە کحولییەکان ھۆکارێکی سەرەکین بۆ تووشبوون بەشێرپەنجە.

 

س: شارپرێس

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *