ڕاپۆرت و وێنە: ھەفتەی باڵاپۆشان.. پرۆژەیەکی جیاواز لەزانکۆی سلێمانی

581 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – سروە مجید

وێنەکان: ڕاگەیاندنی ناوەند

ناوەندی زانکۆو پەیمانگاکانی سلێمانیی رێکخراوی قوتابیانی کوردستان لەرۆژی جیھانیی پاڵاپۆشتی (١/٢) پرۆژەی “ھەفتەی باڵاپۆشان”ی راگەیاندو لەماوەی ھەفتتەیەکدا ئەنجامی دا.

بەپێی زانیارییەکانی زانکۆکورد، پڕۆژەکە بەبەخشینی لەچک و نامەیەک و, گوڵێکی سور وەنیشانەیەک بۆخۆشەویستکردنی باڵاپۆشی درایە خوشکان و تیایدا سەدان کچ لەپرۆژەکەدا سودمەندبون.

ڕێناس فەریدون خوێنکاری بەشی کیمیا لەزانکۆی سلێمانی وەک یەکێک لەو خوێنکارانەی کەدیاری بەخشیوە دەڵێت: کچە ناباڵاپۆشەکان زۆر بە خۆشحاڵیەوە پێشوازیان لێدەکردین و زۆر دڵخۆشبون بەو پرۆژەیە.

ھاوکات نوھا وەھاب، قوتابیی بەشی جوگرافیای ھەمان زانکۆ، کە یەکێکی ترە لەو خوێنکارانەی لەچالاکیەکە بەشداربوو دەڵێت: یەکێک لەو خوێندکارانە پێی وتم “دیاریەکەت بەردەوامیم پێ دەبەخشێت” ئەمە زۆر منی دڵخۆش کرد.

لای خۆیەوە ستارە یاسین، قوتابیی بەشی یاسا دەڵێت: زۆر خۆشحاڵبون ھیچ قوتابییەکیش ڕەتی نەکردوینەتەوە بەڵکو بەوپەڕی روخوشیەوە پشوازیمان لێکرا.

ھەنسک نەجات-یش، یەکێکە لەو قوتابییانەی دیاریی پێ دراوە لەلایەن لیژنە جیاوازەکانی ناوەندی زانکۆوە، بە زانکۆکورد-ی وت: دەست خۆشیان لێدەکەم پرۆژەیەکی زۆر جوانەو سود بەخشەو ، بێگومانیش کاریگەری ھەبوو.
وتیشی: ئەمە وەک وریاکردنەوەیەک بوو لەکاتێکدا من بێ ئاگابووم لە باڵاپۆشی، حەزیش دەکەم ببمە باڵاپۆش.

ھەر لەبارەی پرۆژەی ھەفتەی باڵاپۆشانەوە، ھیوا لەتیف، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندی زانکۆو پەیمانگاکانی سلێمانی و سەرپەرشتیاری پرۆژەکە بە زانکۆکورد-ی ڕاگەیاند: ئامانج لەم پرۆژانە سودگەیاندنە بەو خوشکانەی کە باڵا پۆش نین سابەڵکو ئەم پرۆژەیە ببێتە ھاندەرێک بۆیان.

وتیشی: لەسەر خستنی پرۆژەکە ئەندامانی ناوەند و خێرخوازان و لقی سلێمانیی ڕێکخراوی خوشکانی ئیسلامی ھاوکارمان بوو تاکو پرۆژەکە بەسەرکەوتووی ئەنجام بدرێت، ھەربۆیە سوپاسی ھەموولایەک دەکەین.

جێی باسە ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان، خاوەنی ١٧ ناوەند و زیاتر لە ١٢٠ لقە لەسەرجەم شاروشارۆچکەکانی کوردستاندا.

جێی باسە ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان، خاوەنی ١٧ ناوەند و زیاتر لە ١٢٠ لقە لەسەرجەم شاروشارۆچکەکانی کوردستانداو، رۆژانە چالاکیی و خزمەتی نوێ پێشکەشی قوتابیان و خوێندکارانی قۆناغە جیاوازەکانی خوێندن دەکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *