تاقیکردنەوەی پرۆژەی دۆستانی محمد دەستی پێکرد

168 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – سلێمانی

بەیانیی ئەمڕۆ تاقیکردنەوەی سەرتاسەریی پرۆژەی دۆستانی محمد لەکتێبی گوڵاوی سەرمۆر دەستی پێکرد.

لای خۆیەوە سروە عەزیز، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی سکرتاریەتی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان بە زانکۆکورد-ی ڕاگەیاند: ئەمساڵ پرۆژەی دۆستانی محمد پێشبڕکێ دەکات لەکتێبی گوڵاوی سەرمۆر کەتایبەتە بەژیاننامەی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەربێت)و ئەمڕۆ تاقیکردنەوە لەسنوری ناوەندەکانی ڕێکخراو ئەنجام دەدرێت لەوکتێبەدا.

وتیشی: بۆیەکەمەکانی تاقیکردنەوەکە سێ عمرەو چەندان خەڵاتی گرانبەها وشایستە دابین کراون.

بەپێی زانیارییەکانی زانکۆکورد تاقیکردنەوەکە لە شارەکانی (سلێمانی، هەولێر، هەڵەبجە، چەمچەماڵ، ڕانیە، سەیدسادق، سۆران، هەڵەبجەی تازە، قەڵادزێ، خەلیفان و خەبات) ئەنجامدەدرێت و سەدان قوتابی تیایدا بەشدارن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *