تاقیکردنەوەی کتێبی گوڵاوی سەرمۆر بەڕێوەچوو

81 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – رامیار عوسمان
راپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی پەیام

ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان، لە درێژەی کاروچالاکییەکانی پڕۆژەی دۆستانی محەمەد دا، کۆتایی ھێنا بەتاقیکردنەوەی کتێبی گوڵاوی سەرمۆر.

لەتافیکردنەوەکەدا زیاتر لە ٢٠٠ کەس لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستان بەشدارییان کرد، ئامانج لەپڕۆژەکە زیاتر ئاشناکردنی گەنجام و لاوانە بەژیاننامەی پێغەمبەر (د.خ) لەسەر بێت.

ھاوکات سروە عەزیز، ئەندامی لیژنەی باڵای پرۆژەی دۆستانی محمد بە زانکۆکورد-ی ڕاگەیاند: ئەو ناوەندانەی تاقیکردنەوەیان تێدا ئەنجام درا پێکھاتبوون لە (ناوەندەکانی سلێمانی، ناوەندەکانی ھەولێر، شارەزوور، چەمچەماڵ، ڕانیە، سۆران، ھەڵەبجە، تانجەرۆ، گەرمیان، پشدەر، خەبات).

وتیشی: لەپاش تاقیکردنەوەکە بەماوەی ھەفتەیەک، ئەنجامەکان ڕادەگەیەنرێن و دواتریش لەمەراسیمێکدا یەکەمەکان خەڵات دەدرێن.


 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *