بەوێنە: دەفتەرەكانی تاقیکردنەوەی دۆستانی محمد سەحکران

137 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – ئەنەس عەلی

ئەمڕۆ دووشەممە لەشاری سلێمانی پرۆسەی ڕاستکردنەوە (سەحکردن)ی دەفتەری تاقیکردنەوەی پرۆژەی دۆستانی محمد بەڕێوەچوو.

بیلال زەنگڵ، ئەندامی سکرتاریەتی ڕێکخراوی قوتابیان ڕایگەیاند، پرۆسەکە بەسەرپەرشتیی لیژنەی باڵای پرۆژە و بەھاوکاریی ستافی ناوەندەکانی (ڕانیە، سلێمانی، زانکۆوپەیمانگاکانی سلێمانی) و چەند مامۆستایەکی خۆبەخش، ئەنجامدراوەو تیایدا سەرجەم پرسیارەکان ڕاستکردنەوەیان بۆ کرا (سەح کران).

وتیشی: دەفتەرەکان جارێکی دیکە پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت و لەچەند ڕۆژی داھاتووشدا ئەنجامەکان لەلایەن لیژنەوە رادەگەیەنرێن.

ھاوکات لەپرۆسەی ڕاستکردنەوەی دەفتەرەکاندا (د.بێستون حەمەساڵح، سکرتێری ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان) ئامادەبوو.

جێی باسە ھەریەکە لە (عومەر گوڵپی، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی پارێزگای سلێمانی) و (دیاری محمد، بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانیی کۆمەڵی ئیسلامی) ستافی پرۆژەکەیان بەسەرکردەوەو کارەکەیان بەرز نرخاند.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *