بەرشەلۆنە جارێکی تر ھەوڵی کڕینی کۆتینھۆ دەدات

22 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – پەیام

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەمانگی یەک ولە گواستنەوەکانی زستانەدا دەستدەکەنەوە بە ھەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی کۆتینھۆ.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە ئاشکرای کردووە کە کارگێڕی یانە کەتەلۆنییەکە لە مانگی یەک و لەگواستنەوەکانی زستاندا دەست دەکەنەوە بە ھەوڵەکانیا بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ کۆتینھۆی بەرازیلی وئەستێرەی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی .
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە بەرشەلۆنە لە مانگی یەکدا ٨٠ ملیۆن یۆرۆ دەداتە لیڤەرپوڵ لەگەڵ ٣٠ ملیۆنی تر لە ئەگری پێشکەشکردنی ئاستی بەرز وبردنەوەی نازناوەکاندا.

ئەمەو یانەی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەکانی ھاوینەدا ھەوڵی زۆریدا بۆ گواستنەوەی کۆتینھۆ بەڵام یانە ئینگلیزییەکە رەتیانکردەوە دەستبەردی بن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *