نیمار لە مەشقەکانی ھەڵبژاردەی بەرازیل توشی پێکان ھات

56 هەموو خوێنراوەکان, 2 خوێنراوی ڕۆژانە

 

زانکۆکورد – پەیام

دوێنێ نیمار داسێلڤای ھێرشبەری پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی لەمەشقەکانی ھەڵبژاردەی وەڵاتەکەی بەرازیل تووشی پێکان ھاتوو ، بەوھۆیەشەوە لەسەر داوای تیتی ڕاھێنەر مەشق و ڕاھێنانەکانی بەجێھێشت، بەڵام دواتر دەستی بە راھێنانەکان کردەوە.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، پێکانی نیمار بەھۆی بەریەککەوتنی تووندی پاولینھۆ یاریزانی ھێڵی ناوەندی بەرشەلۆنەی ئیسپانیەوە بووە لە کاتی ئەنجامدانی مەشقەکانی ھەڵبژاردەی بەرازیل، دوابەدوای ئەو ڕووداوەش تیتی ڕاھێنەری ھەڵبژاردەکە داوای لە نیمارکردووە پشوو وەربگڕێت و ڕاھێنانەکان تەواو نەکات، بەڵام لە راھێنانەکانی ئەمڕۆدا جارێکی دیکە بەشداریی کردەوە و ئەو یاریزانە بۆ یاریەکانی داھاتوو لە ئامادە باشیدایە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *