ڕیاڵ مەدرید بۆندێکی گەورەی بۆ ھاری کین ئامادە کردووە

356 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – پەیام

یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەیە گرێبەستێکی گەورە بداتە یانەی تۆتنھام بۆ گواستنەوەی ھاری کینی ھێرشبەری ئەویانە ئینگلیزییە.

بەرنامەی بەناوبانگی چریینگیتۆ لە تەلەفیزیۆنی ئیسپانیا ئەوەی باسکردووە کە ئامانجی ریاڵ مەدرید گرێبەستکردنە لەگەڵ ھاری کینی ھێرشبەری یانەی تۆتنھامی ئینگلیزی دا لە ھاوینی داھاتوو .

بەرنامەکە باسی ئەوەشی کردووە کە پێرێزی سەرۆکی یانەی شاھانە ئامادەیە لە ھاوینی داھاتوو بڕی ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ بداتە تۆتنھام بۆ گواستنەوەی کین.

جێی باسە ھاری کین-ی تەمەن ٢٤ ساڵ لە ماوەی چوار وەرز یاریکردن بۆ تۆتنھام ١١٠ گۆڵی تۆمارکردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *