پیاوێک ماوەی چڵ ساڵە بووکە شووشەیەکی قووتداوە

32 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

 

زانکۆکورد -خەندان

لە حاڵەتێکی دەگمەن و نامۆدا نەشتەگەری بۆ پیاوێک دەکرێت کە ماوەی ٤٠ ساڵە بووکەشووشەیەکی قووتداوەو پێی نەزانراوە.

کاتێک پزیشکەکان سکی پیاوێکیان ھەڵدڕی بۆ ئەوەی نەشتەرگەری بۆ بکەن، گومان دەکرد وەرەمێک لەسەر جگەری ھەبێت، بەڵام کە کاتێک نەشتەرگەرییان بۆ ئەنجام دا بینیان بوکەڵەیەک لە ساڵی ١٩٧٤ەوە بە منداڵی لەکاتی یاریکردندا قووتی دابوو.

نەخۆشەکە لە ئێستادا تەمەنی ٥٠ ساڵەو نزیکەی سێ ساڵ لەمەوبەر لەلایەن دکتۆر محەمەد مونەوەرەوە نەشتەرگەری بۆکراو بوکەڵەکە لە سکیدا دەرھێنرا، بەڵام ماوەی چل ساڵ لەناو سکیدا بووە و پێی نەزانراوە.

ھەروەھا نەخۆشەکە وتی “منداڵ بووم بە بەردەوامی بوکەڵەم دەخستە دەممەوە و لەنێو دەممدا یارییم پێدەکرد و ئەوانەشی پێم قوت بدرایە دەمخوارد، ھەر بەو ھۆیەوە دایک و باوکم بێزارببوون و زوو زوو دەبوو فریای من بکەون و رزگارم بکەن لە خنکان”.

ئەو پیاوە باس لەوە دەکات لە یادی حەوتەمین ساڵیادی لەدایکبوونیدا دیارییەکی زۆری بۆ ھاتووە کە یەکێکیان ئەو بوکەڵەیە بووە.

پزیشکەکان ئەوکاتە دوای پشکنین بە دایک و باوکیان ووتوە کە زیانی نییەو لەڕێی پیساییەوە دەریدەداتەوە، نەخۆشی ناوبراو لە تەمەنی ٤٦ ساڵیدا ھەست بە کۆکەیەک و ئازارێکی زۆر دەکات لە سنگیدا و بۆ ئەو مەبەستە سەردانی پزیشک دەکات.

دوای چەندەھا پشکنین بۆی دەرەدەکەوێت کە (pneumonia) واتا ئەستوربوونی سیەکان و(bronchiectasis) واتا تێکچوونی دتیوبی ھەناسەدان، کە ھەردووکیان دەبنەھۆی رێگریی لە چوونە ژوورەوەی ھەوای پێویست بۆ سیەکان.

دوای چەندەھا پشکنینی تر پزیشکەکان گوومانی وەرەم دەکەن لەسەر جگەری، بەڵام دوای نەشتەرگەری دەبینن ھەموو ئەو ناساغیانە بەھۆی ئەو بووکەڵەیەیە کە ٤٠ ساڵ لەوەوبەر قووتی داوە. ھەر لەو بارەیەوە دکتۆر مونەوەر وتی “لەبەر نەبوونی مادەی پلاستیکی زیانبەخش ھیچ زیانێکی بە جگەری نە گەیاندووە، بەڵام دوای دەرھێنانی بوکەڵەکە نەخۆشەکە بۆ ماوەی چەند رۆژێک جگەری تووشی ھەوکردن بووە و پاشان باری تەندروستی جێگیر بووەتەوە.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *