لەمیسر منداڵی سێیەم مافەکانی بەخۆڕایی نابێت

31 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

 

زانکۆکورد – خەندان

رێکخراوی دادو گەشەپێدان داوای کردووە چارەسەری کێشەی نیشتەجێبوون لە میسر بکرێت بەھۆی زۆربوونی ژمارەی دانیشتووانەوە لەو وڵاتە، لەگەڵ ئەوەشدا داوادەکرێت سیستمەکەی وڵاتی چین بۆ مافی منداڵ پەیڕەو بکرێت.

لەکۆتا ئامارەکانی ژمارەی دانیشتووانی ئەو وڵاتە بۆ ساڵی ٢٠١٧ گەیشتە ١٠٤ ملیۆن کەس و ئەوەش رێژەیەکی زۆری ژمارەی دانیشتووانە کە لەو وڵاتە دەبینرێت.

لەنێو ئەو داواکارییەدا ئەوە ھاتووە ھیچ خێزانێک لە دوو منداڵ زیاتر نەھێننە دونیاوە تاکو ماوەی ١٠ ساڵ، لەحاڵەتی بوونی منداڵی سێیەمدا ھەموو مافێکی خوێندن و ئەو مافانەی لەسەر دەوڵەتن دەبێت بە پارە تەنھا بۆ منداڵی یەکەم و دووەم بەخۆڕایی دەبێت.

لەلایەکی تریشەوە داواکراوە رێژەی تەمەن بۆ ھاوسەرگیریی بەرزبکرێتەوە بۆ تەمەنی ٢٠ ساڵ و ھەر کچ و کوڕێک لە خوار ئەو تەمەنەوە ھاوسەرگیریی بکەن لێپرسینەوەی یاساییان لەگەڵدا بکرێت، ئەوەش لەپێناو کەمکردنەوەی ئەو فشارەی بەھۆی زۆربوونی ژمارەی دانیشتووانی میسرەوە دروستبووە، چونکە وڵاتەکە رووبەڕوی قەیرانی گەورەی شوێنی نیشتەجێبوون دەکاتەوە.

لە ساڵانی رابردوودا لە چین ئەو بڕیارە دەرچووە، چونکە ژمارەی دانیشتووان لەو وڵاتە نزیکەی ملیارێک و ٦٠٠ ملیۆن کەسەو کێشەی نیشتەجێبوون بەرۆکی گرتوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *