ئەو سوپایەی بەھۆی حەزرەتی موساوە نوقومبوون دۆزرانەوە

42 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

 

زانکۆکورد – خەندان

کۆمەڵێک لە زاناکانی شوێنەوارناسی میسرییەکان کۆمەڵێک لە ئێسکەپەیکەریان دۆزیوەتەوە کە گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی ئەو سوپایە بن کە بەھۆی حەزرەتی موساوە لە رووباری نیلدا نوقومبوون.

زاناکانی شوێنەوارناسی میسرییەکان لەنزیک دەریای سوور ئێسکوپروسکی چەند کەسێکیان دۆزیوەتەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی چواردەی پێش زایین و بەدیاریکراوی سەردەمی ئەلمیساناترۆن.

بەڕووبەری ٢٠٠ مەتری چوارگۆشە زاناکان لەژێر زەویدا زیاتر لە ٤٠٠ ئێسکەپەیکەری مرۆڤ و کۆمەڵێکی زۆر لە پاشماوەی چەک و تەقەمەنی ئەو سەردەمەو مەنجەنیقیان دۆزیوەتەوە.

پرۆفیسۆر محەمەد عەبدولقادری سەرۆکی توێژینەوەی زانستی لە زانکۆی قاھیرە دووپاتیکردووەتەوە کە پێویستە ئەو رووبەڕە زیاتر فراوان بکرێت و لەو ناوچەیەدا گەڕانی زیاتر بکرێت، چونکە یارمەتییان دەدات بۆ دۆزینەوەی زیاتری ئێسکوپروسکی چەکدارانی فیرعەون و چەک و تەقەمەنیەکانیان.

ئەو تیمە گەیشتوونەتەوە ئەو بڕوایەی دۆزینەوەی ئەو چەکدارانە راستی چیرۆکی نێوان فیرعەون و حەزرەتی پێغەمبەر موسا (ر.خ) بۆ دەردەخات کە فیرعەون و سوپاکەی بەھۆی ئەوەوە تیادەچن و نوقوم دەبن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *