“حکومەتی ھەرێم ستەم لەپەروەردەی سلێمانی دەکات”

24 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

 

زانكۆكورد – سلێمانى

ناوەندی سلێمانیی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان لەبارەی کەمیی بودجەی تەرخانکراو بۆ بۆپەروەردەی سلێمانی ڕاگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

بەناوی خودای گەورە و میھرەبان
قوتابیانی خۆشەویست
لایەنە پەیوەندیدارەکان

پاش ئەوەی لەمەراسیمی کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکاندا بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئاشکرایکرد، بودجەی مانگانەی پەروەردەی سلێمانی (٢.٥) دوو ملیۆن و پێنج سەد ھەزار دینارەو بودجەی تەرخانکراو بۆ پەروەردەی دھۆک (٢٧) ملیۆن دینارە، ئەم ھەواڵە توشی سەرسوڕمانی کردووین.
ئێمە لە ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان ئەم دابەشکاریی بودجەیە بەناھاوسەنگ و دادییەکی ئاشکرا دەبینین و پێمان وایە ستەم لەپارێزگای سلێمانی دەکرێت، بەو پێیەی ژمارەی خوێندکارو خوێندنگەو دامودەزگا پەروەردەییەکان زیاترە لەشوێنەکانی ترو بۆ بەڕێوەچونی پرۆسەیەکی ستانداردی پەروەردەیی پێویستی بەبودجەیەکی زۆر زیاترە.
ھەربۆیە داواکارین لەحکومەتی ھەرێمی کوردستان بەزووترین کات پێداچوونەوە بەم بڕیارەدا بکەن و مافی تەواوی پەروەردەی (پایتەختی ڕۆشنبیری) بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دابین بکرێت.
ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان
ناوەندی سلێمانی
٣/١٠/٢٠١٧

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *