وەزارەتی پەروەردە ڕۆژانی دەوام بۆ مامۆستایان کەم دەکاتەوە

73 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

 

زانکۆکورد – گەرمیان

بەمەبەستی لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئابووری مامۆستایان، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا، ڕۆژانی دەوامی مامۆستایان کەم بکاتەوە و لە ھەفتەی ئایندەوە ھەموو ڕۆژانێکی شەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندندا دەکرێتە پشووی فەرمی.

دارا ئەحمەد سەمین، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاندووە: “بەمەبەستی لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئابووری مامۆستایان و کەمی مووچەکانیان، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتییەکان، بڕیار دراوە دەوامی مامۆستایان کەم بکرێتەوە”.

ڕوونیکردەوە، کە دەوامی مامۆستایان لە شەش ڕۆژەوە بۆ پێنج ڕۆژ لە ھەفتەیەکدا کەم کرایەوە و ھەموو ڕۆژانێکی شەممە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندندا، دەکرێتە پشووی فەرمی.

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان، ھەروەھا گوتیشی: “پشووەکە تەنھا بۆ وەرزی یەکەمی ساڵی نوێی خوێندنە ٢٠١٧- ٢٠١٨”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *