خوێندکارێکی چەمچەماڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا

48 هەموو خوێنراوەکان, 2 خوێنراوی ڕۆژانە

 

زانکۆکورد – چەمچەماڵ

ئێوارەی دوێنێ دووشەممە لە شارەدێی شۆڕش لە سنووری شاری چەمچەماڵ، خوێندکارێک بەھۆی دەرنەچوونی لە تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم، کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا.

ئەیووب حەمەغەریب جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئێوارەی دوێنێ دووشەممە ٢/١٠/٢٠١٧ تەرمی خوێندکارێک گەیەندراوەتە بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی شەھید پێشڕەو لە چەمچەماڵ کە بە فیشەک گیانی لەدەست دابوو”.

گوتیشی “خوێندکارەکە ناوی (بۆکان سیامەند)ە و تەمەنی ١٤ ساڵە و بە گوتەی کەسوکارەکەی بەھۆی دەرنەچوونی لە تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم، کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێناوە”.

ئاماژەی بەوەش دا: “شوێنەواری ٤ فیشەک بە جەستەی خوێندکارەکەوە بووە و پاش گەیاندنی تەرمەکە بە بەشی فریاکەوتنی شەھید پێشڕەو لە چەمچەماڵ، ڕەوانەی پزیشکی دادەوەری سلێمانی کراوە بۆ ئەنجامدانی توێکاریی پزیشکی”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *