لە یازدەیەمین ساڵڕۆژی تیرۆرکردنتدا

25 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

د.بێستون حەمەساڵح –

۵ – ۱٠ ی هەموو ساڵێک زامی من نوێ دەبیتەوە و چاوانم پڕن لە ئەسرین و دڵم دەخورپێت چونکە لەوسات کە مانگی ڕەمەزان بوو لە پارشێودا زەنگی تەلەفۆنەکەم لێی داو هەواڵی کۆچی یەکجاری و تیرۆرکردنی تۆیان پێدام.

دوای ئەو ساتە بەکوڵ گریام چونکە تۆ مامۆستاو هاوڕێ و خۆشەویستی من بویت و هەمیشە ئاواتت بوو بێمە خزمەتت و ئەو دەمەی لە کەرکوک بویت زۆرت پێدەوتم بارگەی خزمەتی کارم بپێچمەوەو بێمە ئەو تەکیەی تۆ شێخەکەی بویت لەوێ درێژە بەخزمەت بدەم.

ئەزانی بۆ گریام چونکە چەندڕۆژێک لەوەو بەر پێکەوە لە سلێمانی پێکەوە بوین و سەردانیکی ڕۆژنامەی کۆمەلمان کرد و چەند وێنەیەکم بۆچرکاندی و دوایی بوە یادگاری بۆ برایان و دواتر من گەڕامەوە دهۆک و تۆش دوای چەند ڕۆژێک چویتەوە مەملەکەتی بیویژدانان و بیئاگابویت لەوەی لەخوا یاخیان خوین بەری چاوی گرتون و چاویان دڵە پڕ لەمیهرەبانی یەکەی تۆ نابینێت.

دوای یانزە ساڵ لەکۆچی دوایت مامۆستاکەم پەیمانی وەفا و خۆشەویستیت بۆ دوبارە دەکەمەوەو بەڵینت پێدەدەم کە ئەو ڕێگا و ڕێبازەی تۆ ئاواتت بە ئاسۆ گەیشتنی بوو درێژەی پیبدەم و بیماندوبون چرا داگیرساوەکەی تۆ گەشاوەتر بکەم، خوات لەگەڵ مامۆستاکەم خوات لەگەڵ گۆڕت پر نورو جێگات بەهەشت و هاوەڵت پێغەمبەری پێشەواو ڕاستگۆیان و شەهیدان و پیاو چاکان بێت نەفرەت لەوانەش تۆیان کردە قوربانی ئاواتی پیسیان…

 

ئەم وتارە وەرگیراوە لەفەیسبووکی نوسەر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *