ئاگادارییەک سەبارەت بە پشووی ڕۆژانی شەممە

47 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد : سلێمانی

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ئاگاداریینامەیەکی بڵاوکردەوە کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

بۆ ڕێکخستنی شێوازی دەوام لە هەموو قوتابخانەکان و نەبوونی جیاوازی، وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دا “ڕۆژانی شەممە پشووی فەرمی بێت لە قوتابخانەکانی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان”، بەڵام ئەو وانانەی کە لە ڕۆژی شەممەدان پێوستە لە خشتەی ڕۆژەکانی تردا جێگایان بکرێتەوە و نابێت بە هیچ شێوەیەک وانەکانی ڕۆژی شەممە بفەوتێن و سەرپەرشتیاران و بەڕێوەبەری قوتابخانەکان بەرپرسن لە ڕێکخستنی خشتەکە تا هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر ئاستی زانستی نەبێت.

….

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن
وەزارەتی پەروەردە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *