١٠ ئامۆژگاری بۆ رێگرتن لە گەرمبوونی مۆبایلەکەت

86 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – نەوا

گەرمبوونی مۆبایلە زیرەکەکان گەورەترین کێشەی بەکارھێنەرانی ئەو جۆرە مۆبایلانەن، کە چەندین ھۆکار ھەن بۆ گەرمبوونیان و تێکچوونی مۆبایلەکە.
بۆیە شارەزایان بەکارھێنەران ئامۆژگاری دەکەن بۆ رێگرتن لە گەرمبوونی مۆبایلەکانیان بۆ ئەوەی زوو تێکنەچن و مەترسی دروست نەکەن، کە ئەوانیش ١٠ ئامۆژگارین:

١-جێنەھێشتنی مۆبایل لە شوێنە گەرمەکانی وەک ناو ئۆتۆمبێل لە رۆژە گەرمەکاندا، یان دوورخستنەوەی لە تیشکی خۆر بۆ ماوەیەکی درێژ.

٢-کاتێک مۆبایلەکەت لەکاتی شەحنکردنەوەدا گەرم بوو، یەکسەر لێی بکەرەوەو ھەر بەرنامەیەک کرابووەوە دایبخە، دواتر چاوەڕێ کە تا مۆبایلەکەت سارد دەبێتەوە ئەوکاتە بیکەرەوە بە شەحنەوە.

٣-باشتر وایە ئەو جۆرە کێبڵە USB یانە بەکار بھێنرێت کە لەلایەن کۆمپانیاکە خۆیەوە دروست کراون یان لەگەڵ مۆبایلەکەدایە، چونکە زۆر جار کێبڵی عادی یان خرابوونی کەیبڵەکە دەیبَتە ھۆی گەرمبوونی بەشی خوارەوەی مۆبایلەکەو زیان پێگەیاندنی.

٤-ئەو بەرنامانەی کە توانایەکی زۆریان دەوێت و مۆبایل ھیلاک و گەرم دەکەن، بۆ ماوەیەکی زۆر بەکارمەھێنە.
٥- ئیشپێکردنی یاریەکان دەبێت ھۆی دابەزین و بەکارھێنانی شەحنی زۆر بەشێوەیەکی خێرا، کە ئەوەش دەبێت ھۆی گەرمبوونی زۆری پاتریەکان.

٦- لەکاتی سەیرکردنی ڤیدیۆی درێژخایەن یاخود فیلم، رووناکی شاشەی مۆبایلەکەت زۆر زیاد مەکەو با لە نیوە زیاتر نەبێت.

٧-بەردەوام سیستمی مۆبایلەکەت و بەرنامەکانی ناوی ئەپدەیت بکەرەوە، چونکە زۆرجار ئەپدەیتی نوێ ھەندێک کێشەی تێدا چارەسەر کراوە، بەتایبەتی کێشەکانی بەکارھێنان و بەفیڕۆچوونی وزەی پاتری.

٨-لەکاتێکدا کە ئیشت پێیان نەبوو، ھەندێک تایبەتمەندی بکوژێنەرەوە، وەک و وایەرلێس و بلوتوس و GPS.

٩-ئیشپێکردنی ڤیدیۆی کواڵێتی بەرز دەبێتە ھۆی گەرمبوونی مۆبایل و پاتریەکەت، بۆیە لەو کاتانەدا دڵنیابە کە ھیچ بەرنامەیەکی تر ئیش ناکات، بۆ کەمکردنەوەی پەستان لەسەر مۆبایلەکەت.

١٠-دڵنیابەرەوە کە ھیچ کێشەیەک لە پاتری مۆبایلەکەتدا نییە، چونکە بوونی کێشە زیان لە مۆبایلەکەت دەدات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *