پێش ناردنی منداڵەکەت بۆ قوتابخانە

33 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – بەخشین

دایک و باوک ھەمیشە حەز بەوە دەکات منداڵەکانی لە قوتابخانە لە ھەموو قوتابیەکانی تری زیرەکتر بن، بەڵام بۆ ئەوەی ئەوە بێتە دی پێویستە لایەنی تەندروستی منداڵەکەت لەبەر چاوبگری، چونکە ئەوکات کە تەندروستییەکی باشی ھەبوو بێگومان فەھم و تێگەیشتن و لەبەرکردن و پڕۆسەی فێرکردنی زۆر ئاسان دەبێت.

لەبەرئەوە دکتۆرانی پسپۆڕی منداڵان ئەوە دڵنیا دەکەنەوە کە دەبێت پێش ناردنی منداڵ بۆ قوتابخانە ھەموو ساڵێک ھەندێک شیکاری “فەحس ” ھەیە پێویستە بۆ منداڵەکانتی بکەی:

١- فەحسی ھیمۆگڵۆبینی خوێن: چونکە کەمی ھیمۆگڵۆبین دەبێتەھۆی کەمبوونەوەی تەرکیز و ھەستکردن بە ھیلاکی و ترپەدڵێ.

٢- فەحسی چاو.

٣- جۆرێتی و چۆنێتی ئەو خۆراکانەی دەیدەیت بە منداڵەکانت، پێستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕی خۆراک بکەیت تا لەڕێی ئەوەوە بتوانیت ئەو خۆراکانەی گرنگە بۆ منداڵەکەت رۆژانە بۆی ئامادە بکەیت.

٤- فەحسی ددانەکانی: لە کلۆربوون و پاک و خاوێن راگرتنی.

٥- لە رووی باڵا و کێشەوە: تا بزانی گەشەیەکی تەندروستی ھەیە یان نا، ئەم فەحسە زۆر گرنگە چونکە یارمەتیدەرە بۆ زیادبونی توانای عەقڵی و تەرکیز و تێگەیشتنی لە قوتابخانە.

٦- فەحسی میز: تا دڵنیابیتەوە لە نەبوون یان بوونی ئیلتیھابی میزەڵدان و گورچیلەکانی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *