توێژینه‌وه‌یه‌ك نهێنی خه‌وێكی ئارام ئاشكرا ده‌كات.

110 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانكۆكورد – به‌خشين

زانایانی ئه‌مریكی له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی “دیارییكردنی ئامانجێك له‌ ژیاندا ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤ شه‌وانه‌ كه‌متر هه‌ست به‌ ئاڵۆزیی مێشك بكات‌و خه‌وێكی خۆشی لێبكه‌وێت”.

ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ یه‌كه‌مین توێژینه‌وه‌ی له‌و جۆره‌ داده‌نرێت‌و له‌سه‌ر كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن ئه‌نجام دراوه‌، به‌ڵام توێژه‌ره‌وان ده‌ڵێن ده‌كرێت ئه‌نجامه‌كانی به‌سه‌ر كه‌سانی كه‌مته‌مه‌نیشدا جێبه‌جێ بكرێت.

زانایان ده‌ڵێن: گرفته‌كانی نووستن په‌یوه‌ستن به‌ چه‌ند نه‌خۆشییه‌كه‌وه‌، به‌تایبه‌ت زه‌هایمه‌ر و قه‌ڵه‌ویی‌و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ‌و شه‌كره‌‌و ته‌نانه‌ت ئه‌نفلوه‌نزاش.

توێژه‌ره‌وانی كۆلێژی پزیشكی زانكۆی (نۆرس وێسترن فێنبرگ) له‌ ویلایه‌تی (ئیلینۆی) ئه‌مریكا ده‌ڵێن: هاوكارییكردنی خه‌ڵكی بۆ دیارییكردنی ئامانجێك له‌ ژیاندا ده‌كرێ ببێته‌ ستراتیژیه‌تێكی كاریگه‌ر بۆ باشكردنی جۆری خه‌و، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌زۆریی تووشی خه‌زڕان ده‌بن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *